بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کەریم عەلیوی ئەندامی لێژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق، وتی: گرووپی تیرۆریستی داعش بە هۆی شکستەکانی ساڵانی ڕابردوو و لاوازبوونی لە ڕووی سەربازییەوە ناتوانێت شەڕێکی گەورە لە دژی هێزە چەکدارەکانی عێراق بە تایبەت حەشدی شەعبی بکات.
ناوبراو وتی: ئەوەی کە ئێستا ڕوو دەدات پاشماوەکان و شانە نوستووەکانی داعشن کە ناوە ناوە چالاکییەک دەکەن و کەڵک لە گۆڕانکارییەکانی کەش و هەوا بۆ هێرشی سەر هێزە چەکدارەکان وەردەگرن.
ئەندامی لێژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق هەروەها وتی کە داعش پەروەردەکراوی دەستی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستییە و واشنتن لە ڕێگای ئەم تیرۆریستانەوە هەوڵ دەدات پاساو بۆ مانەوەی هێزەکانی لە عێراق بهێنێتەوە.
وتیشی کە ئەمریکا و ژمارەیەکی دیکە لە وڵاتان پاڵپشتی لە تیرۆریزم لە ناوچەکە دەکەن./.