بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەو ڤاکسێنە بە هاوکاری و هەماهەنگی نێوان وەزارەتەکانی تەندرووستی و گواستنەوەی ئێران و ناوەندی نیشتمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ڕێگای گەشتێکی ئاسمانی کۆمپانیای ماهانەوە گەیشتە تاران.
وەزیری گواستنەوەی ئێران ڕایگەیاندووە کە لە ڕووی لۆجستییەوە سەرجەم ئامادەکارییەکان بۆ گەیشتنی ڤاکسێنەکە کراوە.
لە لایەکی دیکەوە کازم جەلالی باڵیۆزی ئێران لە ڕووسیا ڕایگەیاندووە کە سەرجەم ڤاکسێنەکان تا کەمتر لە یەک مانگی دیکە و بە دوو قۆناغ دەگاتە تاران./.