بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەسەن ڕۆحانی وتی: بە بۆنەی سەرکەوتنە یاساییەکەی دادگای لاهای کە لە بەرامبەر ئەمریکای تاوانبار بە دەست هاتووە، پیرۆزبایی لە گەلی ئێران دەکەم.
ناوبراو وتی: لە بەشی یاساییدا لە پاش سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران کەمتر دۆسیەکانمان بردووەتە دادگای لاهای، بەڵام لەم کابینەیەدا بڕیارماندا کە ناکۆکییەکانمان لە ڕێگای دادگاوە یەکلایی بکەینەوە.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: دادگا بڕیاری ئەوەیداوە کە ئەمریکا بە شێوازی کاتی دەبێت سەرجەم گەمارۆ مرۆڤییەکان ڕابگرێت، ئەڵبەت ئەمریکا ئەمەی جێبەجێ نەکردووە و دیسانەوە تاوانێکی گەورەی کردووە./.