بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە بەیاننامەیەکی باڵیۆزخانەی چین لە بەغدا هاتووە کە بۆ گەیاندنی هەستی دۆستانەی خۆمان بە گەل و حکومەتی عێراق و هاوکاریکردنی ئەوان بۆ زاڵبوون بە سەر ڤایرۆسی کۆرۆنا، حکومەتی پەکین بڕیاری ڕادەستکردنی 50 هەزار دۆزی ڤاکسێنی کۆرۆنا بە عێراق دەرکردووە.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە لە ئێستادا پەیوەندییەکی بەهێز لە نێوان چین و عێراق بۆ ڕادەستکردنی ئەو ڤاکسێنە هەیە.
باڵیۆزخانەی چین هەروەها ڕایگەیاندووە کە وڵاتەکەی لە ساڵی 2020 بەردەوام بۆ زاڵبوون بە سەر پەتای کۆرۆنا هاوکاری عێراقی کردووە./.