بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ساماڵ عەبدولڕەحمان لە وەڵامی لێدوانێکی عومەر وائیلی سەرۆکی دەستەی خاڵە سنورییەکانی عێراق وتی کە هەر هەنگاوێک سەبارەت بە خاڵە سنورییەکان بگیرێتەبەر، بە هەماهەنگی نێوان هەرێم و حکومەتی ناوەند دەبێت.
ناوبراو وتی: هێشتا نووسراوی دەستەی خاڵە سنورییەکانمان نەبینیوە و نازانین کە مەبەستی ئەوان لە گرتنەبەری ڕێکارەکان چییە.
سەرەڕای چەندین کێشەی هەڵپەسێردراو لە نێوان هەولێر و بەغدا، کێشەی خاڵە سنورییەکانیش هێشتا بە بێ چارەسەر ماوەتەوە.
حوزەیرانی ساڵی ڕابردوو هەولێر و بەغدا لە سەر ئەوە ڕێکەوتن کە خاڵە سنورییەکانی هەرێمی کوردستان بە هاوبەشی بەڕێوە ببرێن بەڵام تا ئێستا ئەو ڕێکەوتنە نەچووەتە بواری جێبەجێکردنەوە./.