بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فێستیڤاڵی کورتەفیلمی تامپرە لە وڵاتی فینلەندا یەکێک لە پێنج فێستیڤاڵی پلە یەکە لە ئاستی جیهاندا و لە لایەن فێدراسیۆنی یەکێتی دەرهێنەرانی فیلمی “فیاپف” و ئەکادیمی ئۆسکارەوە متمانەی پێدراوە.
کورتەفیلمی ناتق لە دەرهێنانی مێهرشاد ڕەنجبەر بە نوێنەرایەتی سینەمای ئێران لەم فێستیڤاڵەدا پێشبڕکێی بردنەوەی خەڵات دەکات.
لە ناساندنی ئەم فیلمەدا هاتووە: پیرەژنێک چەندین ساڵ مێردەکەی بە خاوەن دەکات؛ بەڵام ڕووداوێک شیرازەی ژیانیان تێک دەدات.
پەنجا و یەکەمین خولی فێستیڤاڵی کورتەفیلمی تامپرە بە هۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆناوە ١٠ بۆ ١٤ی مارسی ٢٠٢١ بە شێوەی ئۆنڵاین بەڕێوەدەچێت.
کۆتایی/.