بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وتەبێژێک بە ناوی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاوە ئەمڕۆ پێنج شەممە بە ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەتی سعوودیەی ڕاگەیاندووە کە بایدن پابەندی سزاکانی ئەمریکا لە دژی سوریا دەبێت.
ئەو وتەبێژە ڕایگەیاندووە کە ئیدارەی بایدن وەک ئیدارەی پێشووی ئەمریکا لە جێبەجێکردنی یاسای قەیسەر لە دژی سوریا بەردەوام دەبێت.
ڕاشیگەیاندووە کە بایدن بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی ئاشتیانە لە سوریا گرنگی بە پرۆسەی دیپلۆماسی و ئاسانکاری بۆ گەیاندنی هاوکارییە مرۆڤدۆستانەکان دەدات.
لە درێژەی لێدوانەکانی ئەو وتەبێژەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکادا هاتووە کە سزاکان ئەو کەس و دامەزراوانە لە خۆ دەگرێت کە ڕێگری لە گەیشتن بە چارەسەرێکی ئاشتیانە بۆ قەیرانی سوریا دەکەن./.