بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە پرۆژەی بودجەی هەرێم لە ئامادەکاریدایە و پرۆسەی چاکسازیش بەردەوامە و خەرجەییەکانی حکومەت لە مانگێکدا بۆ 60 ملیۆن دۆلار کەم کراوەتەوە.
ناوبراو وتی: پێداچوونەوە بە سەر پارەی کۆمپانیا نەوتییەکان و قاچاخچێتی لە خاڵە سنورییەکان دەکرێت.
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان وتی کە شکستی دانوستانەکانی هەولێر و بەغدا بە فەرمی ڕانەگەێندراوە./.