بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە تویتێکدا کوژرانی والی داعشی لە باشوری ئەم وڵاتە ڕاگەیاند.
ناوبراو لەو تویتەدا ڕایگەیاند: لە بەردەوامی بەڵێنی قارەمانەکانی ئێمە بۆ لەناوبردنی سەرکردەکانی داعش و وەفایان بۆ خوێنی شەهیدان، ئەبوحەسەن غەریباوی ناسراو بە والی گرووپی تیرۆریستی داعش لە باشوری عێراق و غانم سەباح بەرپرسی گواستنەوەی تیرۆریستە خۆکوژەکان و دوو تیرۆریستی دیکە کوژران./.