بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لیوا محەممەد باقری وتی کە ئەو ئاڵایە لە سەر دەستی شەهید سولێمانی بووە، هەمیشە شەکاوە دەمێنێتەوە.
ناوبراو وتی: خوێنی شەهید سولێمانی دەبێتە هۆی ئەوەی کە بەهێزتر لە ڕابردوو ڕێبازەکەی حەزرەتی ئیمام خومەینی (رە) بەردەوام بێت و بەرەی خۆڕاگری ڕێگای لەناوچوونی ڕژێمی زایۆنیستی دەگرێتەبەر.
سەرۆک ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران وتی کە لەم یەک ساڵەدا کە شەهید سولێمانی لە نێو ئێمەدا نەبووە، دەسکەوتی زۆر لە هێزە چەکدارەکان مسۆگەر کراوە.
لیوا باقری وتی: بکوژان و تاوانبارانی تیرۆری شەهید سولێمانی کەوتنە زبڵدانی مێژوو و ڕژێمی زایۆنیستیش کەوتووەتە ڕێگای لەناوچوون./.