بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سوهەیل شاهین وتەبێژی نووسینگەی سیاسی تاڵیبان لە قەتەر لەو کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەدا وتی کە ئێمە لە ڕێکەوتنەکەمان لە گەڵ ئەمریکا باسی ئەوەمان کردووە کە دەبێت لە ئەفغانستان حکومەتێکی ئیسلامی پێک بێت، واتە ئەم حکومەتەی ئێستا نەمێنێت و حکومەتێکی نوێ پێک بێت، ئەم حکومەتەی ئێستا بە پێی دانوستانی ناوخۆیی ئەفغانستان هەڵدەوەشێتەوە.
ناوبراو وتی: ئێمە لە گەڵ ئەمریکا ڕێکەوتنی چوار ساڵەمان نەبووە، ئێمە لە گەڵ سیستەمی دەسەڵاتی ئەو وڵاتە ڕێکەوتنمان واژۆ کردووە، بە پێچەوانەی ئەمەش چاو بەو ڕێکەوتنەدا دەخشێنینەوە.
شاهین وتی کە مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە پاش 14 مانگ بە واتای داگیرکارییە و ئێمە 20 ساڵ خەباتی دژ بە داگیرکاریمان کردووە و بەردەوامیش دەبین./.