بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە ڕاگەێندراوێکی نووسینگەی سەرۆک کۆماری عێراقدا هاتووە کە بەرهەم ساڵح لە چاوپێکەوتنی نایف فەلاح حەجرەف ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی فارس، پەیوەندییەکانی بەغدا و ئەو ئەنجومەنەی تاوتوێ کردووە.
لە درێژەی ئەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە هەر دوو لا جەختیان لە سەر پەرەپێدانی هاوکارییەکان لە پێناو دابینکردنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکان و پتەوکردنی دەرفەتەکانی پێشکەوتن، ئاوەدانی و ئاشتی کردووەتەوە.
بەیاننامەکە دەڵێت کە سەرۆک کۆماری عێراق تیرۆریزم و قەیرانی دارایی بە کێشەیەکی هاوبەش لە ناوچەکە ناو بردووە و ڕایگەیاندووە کە عێراقێکی سەقامگیر کۆڵەکەی بەهێزبوونی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە دەبێت./.