بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەڵگەفیلمی “کودەتای 53” لە دەرهێنانی تەقی ئەمیرانی و بەڵگەفیلمی “هونەر لە مەترسی ژیان کردندا” لە دەرهێنانی مینا کشاوەرز دوو بەرهەمی دێکۆمێنتاریی سینەمای ئێرانە کە ئەمساڵ لە ئۆسکار بەشدار دەبن.
بەڵگەفیلمی “کودەتای 53” بەرهەمی هاوبەشی ئێران و بەریتانیاییە کە لە لایەن شارەزایان و داوەرانی سینەماییەوە زیاترین پلەی پێدراوە و بە بەرهەمێکی ناوازە وەسف کراوە.
بەرهەمەکە ڕووداوەکانی کودەتای 28ی گەلاوێژ لە ئێران دەگێڕێتەوە و بەرهەمهێنانی 10 ساڵی خایاندووە.
هەروەها “هونەر لە مەترسی ژیان کردندا” لە دەرهێنانی مینا کشاوەرز بەرهەمی هاوبەشی ئێران و ئەڵمانیا چەندین سەرکەوتنی لە فێستیڤاڵە پلەیەکەکان لە ئاستی جیهان لەوانە پوسان و ئیدفای مسۆگەر کردووە و مۆلەتی بەشداریی لە ئۆسکاری پێ دراوە.
ئەم بەرهەمە گێڕەرەوەی هەوڵ و خەباتە لە پێناو مافی ژنان بە تایبەت چەسپاندنی لە یاساکاندا.
بەربژێرانی کۆتایی ئۆسکار ی 2021 ڕۆژی 15ی مارس ڕادەگەێندرێن و ڕێوڕەسمی کۆتایی نەود و سێهەمین خولی خەڵاتەکانی سینەمایی ئۆسکار 25ی ئەیپریل ی 2021 بەڕێوەدەچێت.
کۆتایی/.