بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، غوڵامڕەزا ئەبازەری لە کاردانەوەی بەرامبەر بە کورتە فیلمی تەوەکول کە ئامانجەکەی گێڕانەوەیەک لە ڕۆڵ و هاوکاری شەهید سولێمانی لە تێکشکاندنی هێرشەکەی گرووپی تیرۆریستی داعش بۆ سەر هەولێر بووە، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توێتەر ڕایگەیاند: پەیوەندییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و کوردانی عێراق بە کورتە فیلمێکی نەزانکارانە لێک جیا نابێتەوە.
ناوبراو پاشان وتەیەکی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی گێڕاوەتەوە کە باسی لەوە کردووە شەهید سولێمانی کاری بۆ منەتکردن بە سەر خەڵکەوە نەکردووە.
ڕاوێژکاری ڕۆشنبیری باڵیۆزخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران هەروەها وتی کە شەهیدان، بنەماڵەکانیان و منداڵەکانی ئەوان، شەهیدانی شەڕی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بە تایبەت شەهیدانی پێشمەرگە کە لەو شەڕەدا گیانی خۆیان بەخت کردووە، جێی ڕێز و ستایشی گەل و حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانن./.