بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هەیسەم جبوری ڕایگەیاند کە یاسای بودجەی ساڵی 2021ی عێراق ڕێگا بە هیچ دامەزراندنێک نادات.
ناوبراو وتی: پێشنیاری ئەوەمان کردووە کە خاڵی تایبەت بە لێبڕینی مووچە بسڕێتەوە و لە جێی ئەمەش باج لە سەر داهاتەکان جێبەجێ بکرێت.
جبوری وتی کە لێژنەی دارایی لە ڕێگای هەڵگرتنی هەندێک خەرجی زیادەوە، ڕێژەی کورتهێنانی بودجەی بۆ لە سەدا 19 کەمکردووەتەوە.
سەرۆکی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق هەروەها وتی کە لە پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021ی عێراق نرخی هەر بەرمیل نەوت لە 42 دۆلار بۆ 45 دۆلار زیاد کراوە تا داهاتی عێراق 5 ترلیۆن دینار بەرز ببێتەوە./.