بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نەعیم عبودی ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە کاردانەوەی بەرامبەر بە سەرکەوتنەکەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەرهەمهێنانی ڤاکسێنی کۆرۆنا پەیامێکی بڵاو کردەوە.
ناوبراو لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توێتەر ڕایگەیاند: لە هەلومەرجێکدا کە وڵاتە زلهێزەکان کێبەڕکێی بەدەستهێنانی ڤاکسێنی کۆرۆنا دەکەن، ئێران یەکەم وڵاتی ئیسلامییە کە سێ ڤاکسێنی تایبەت بە کۆرۆنای لە بەرهەمهێناندایە.
ناوبراو وتی: ڤاکسێنی یەکەم تا مانگی داهاتوو دێتە بازاڕەوە، ڤاسکێنی دووەم بە هاوبەشی وڵاتی کوبا بەرهەم دێت و ڤاکسێنی سێهەم لە لایەن دامەزراوەی پاستۆرەوە بەرهەم دێت.
ئەندامەکەی پەرلەمانی عێراق وتی کە ئەم دەسکەوتانە وایکردووە کە دەبێت پیرۆزبایی لە ئێران و جیهانی ئیسلام بکەین./.