بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن عەلی شەهریاری سەرۆکی لێژنەی تەندرووستی پەرلەمانی ئێران وتی کە موڵەتی هاورەکردنی ڤاکسێنی کۆرۆنا دراوەتە ڕێکخراوی خۆراک و دەرمانی وەزارەتی تەندرووستی، بەڵام بە پێی وتەکانی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی هیچ کۆمپانیایەک مافی ئەوەی پێنادرێت ئەو ڤاکسێنە لە ئەمریکا و بەریتانیاوە هاوردە بکات.
ناوبراو وتی: ئەو ڤاکسێنانەی هاوردەی ئێران دەکرێت سەرەتا لە لایەن وەزارەتی تەندرووستییەوە وردبینی بۆ دەکرێت و پاشان بەکار دەهێندرێت.
شەهریاری وتی کە لە ئێستادا چەندین کۆمپانیای ئێرانی لە بواری وەبەرهێنانی ڤاکسێنی کۆرۆنا چالاکی دەکەن و پێشبینی دەکرێت تا کۆتایی بەهاری داهاتوو 2 ملیۆن دۆزی ڤاکسێن لە لایەن ئەوانەوە بەرهەم بهێندرێت./.