بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەرهەم ساڵح لە کۆبوونەوەی قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق ڕایگەیاند کە پێویستە هەوڵە ئەمنی و هەواڵگرییەکان بۆ ڕوبەڕوبونەوەی پاشماوەکانی داعش زیاتر بکرێت.
ناوبراو وتی کە دەبێت تیرۆر لە عێراق ڕیشەکێش بکرێت و بۆشاییە ئەمنییەکان پڕ بکرێتەوە.
بەرهەم ساڵح سەرکەوتنی هێزە ئەمنییەکانی عێراقی بەرز نرخاند لە پێناو لەناوبردنی پاشماوەی تیرۆریستان و وتی کە نابێت بە هیچ شێوازێک لە ڕوبەڕوبونەوەی تیرۆر و توندڕۆیی خەمساردی بکرێت./.