بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەبدووڵای دووەم بە ئاژانسی فەرمی ئۆردنی ڕاگەیاند کە ناوچەکەی ئێمە و جیهان بە بێ ڕێگاچارەیەکی دادپەروەرانە بۆ کێشەی فەڵەستین ناتوانێت بە ئاشتی و سەقامگیری بگات.
ناوبراو وتی کە ئەو ڕێگاچارەیە دەبێت سەرجەم مافە ڕەواکانی گەلی فەڵەستین دەستەبەر بکات.
شای ئۆردن جەختی لەوە کردەوە کە دۆسیەی فەڵەستین لە ڕیزی یەکەمایەتی وڵاتەکەیدایە و وتی کە ڕێگاچارەی دوو وڵات و دوو حکومەتی سەربەخۆ دەتوانێت ئەو مافە دەستەبەر بکات.
شای ئۆردن لە کاتێکدا باس لە ڕێگاچارەی دوو حکومەتی سەربەخۆ لە فەڵەستین دەکات کە گرووپەکانی خۆڕاگری ڕایانگەیاندووە ڕژێمی زایۆیستی ئاستەنگ دەخاتە بەردەم ئەم ڕێگاچارەش کە بێ گومان نابێتە هۆکاری دابینکردنی مافی فەڵەستینییەکان و خۆڕاگری تەنیا ڕێگای بەردەمە بۆ مسۆگەربوونی ئەو مافانە./.