بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەلیم شا میدانوال باڵیۆزی ئەفغانستان لە بەغدا لە گەڵ قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق کۆبووە.
ڕاگەێندراوێکی نووسینگەی ئەعرەجی باس لەوە دەکات کە باڵیۆزی ئەفغانستان وێڕای بەرزنرخاندنی خەباتی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە دژی تیرۆریستان، داوایکردووە کە وڵاتەکەی کەڵک لەو ئەزموونە وەربگرێت.
باڵیۆزی ئەفغانستان هەروەها ڕایگەیاندووە کە وڵاتەکەی ڕۆژانە ڕوبەڕوی کردەوە تیرۆریستییەکان لە دژی خەڵکی سڤیل و بێ تاوان بووەتەوە./.