بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مینو موحرەز ئەندامی ناوەندی نیشتمانیی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران سەرکەوتنی ڤاکسێنەکەی ئەم وڵاتەی لە تاقیکردنەوەکاندا ڕاگەیاند.
ناوبراو وتی: ڤایرۆسی کۆرۆنای بەریتانی بۆ هەمووان بووەتە کێشەیەکی جیدی کە ئایا ڤاکسێنە بەرهەمهێنراوەکان دەتوانن ڕوبەڕوی ئەو ڤایرۆسەش ببنەوە یان بە تەنیا بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنای ئاساییە؟
ئەو پسپۆڕە ئێرانییە وتی کە هەواڵی سەرکەوتنی ڤاکسێنە خۆماڵییەکە لە تاقیکردنەوەکانی دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنای بەریتانی هەموومانی خۆشحاڵ کردووە./.