بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەبولفەزل عەمویی جەختیکردەوە کە ئێران لە سەر سیاسەتی بەرگری لە گەڵ هیچ وڵات و لایەنێک وتووێژ ناکات.
ناوبراو لە وتووێژی لە گەڵ کەناڵی جزیرەی قەتەر وتی کە وتووێژەکانی ئێران و وڵاتانی ناوچەکە هیچ پەیوەندییەکی بە ڕێکەوتنی ناوەکییەوە نییە.
وتەبێژی لێژنەی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمانی ئێران وتی کە ڕێکەوتنی ناوەکی و دۆسیەکانی ناوچەکە دوو بابەتی لێک جیان و ئێران پلانێکی بۆ وتووێژ لە گەڵ وڵاتانی ناوچەکەش ئامادە کردووە.
عەمویی وتی کە ئێران لە گەڵ وڵاتانی دراوسێ نەک ئەمریکا سەبارەت بە ئاسایشی ناوچەکە بیر و ڕا ئاڵوگۆڕ دەکات.
وتیشی کە ئیدارەی بایدن هێشتا بە هەمان ڕێڕەوی سیاسەتەکانی دوناڵد ترەمپدا دەڕوات.
ئەو بەرپرسەی ئێران هەروەها وتی کە بە هۆی نەبوونی سیاسەتێکی نوێ لە ئەمریکا، هیچ ڕێکەوتنێکی نوێ ناکرێت./.