بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەنتۆنی فائۆچی وتی کە بە پێی لێکدانەوەی من لە کۆتایی مانگی ئادار و سەرەتای مانگی نیسان، کۆرۆنای بەریتانی وەک قەیرانێکی نوێ بەرۆکی ئەمریکا دەگرێت.
ناوبراو وتی کە هێشتا دیار نییە کە ئەو جۆرەی کۆرۆنا کە لە وڵاتی ئەفریقای باشور بڵاو بووەتەوە، وەک مەترسییەک لە سەر ئەمریکا دەبێت یان نە.
قەیرانی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە ئەمریکا هێندە بەربڵاوە کە بە سەدان هەزار کەسی تا ئێستا کردووەتە ئامانج./.