بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شاسوار عەبدولواحید لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ڕایگەیاند: لە ئێستادا دەسەڵاتی کوردی دەیەوێت خەڵکی کوردستان و منداڵەکانیان نەخوێندەوار بن، بۆیە سیستەمی پەروەردە و فێربوون و زانکۆ و هەموو دامەزراوە مەعریفییەکانیان بە بیانووی کۆرۆناوە پەکخستووە و لە ڕابردووشدا بە تەواوی هەوڵی سوککردنی ئەو دامەزراوانەیان داوە.
ناوبراو ڕایگەیاند: کاتێک نەزان حوکم دەکات ئەوا هەموو هەوڵی دەخاتەگەڕ کە گەلەکەش وەک خۆیان نەزان بێت، ئەوەی بەعس کاتی خۆی پێی نەکرا و نەیکرد، ئێستا دەسەڵاتی کوردی دەیکات.
سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ وتی: ئەگەر دەمانەوێت بەڕوی ئەم دەسەڵاتە بوەستینەوە، پێویستە منداڵەکانمان فێری زانست و ئازایەتی بکەین، هۆشیاریان بکەینەوە لە بری ترس و نەزانی و دەستگرتن بە کڵاوی خۆیانەوە، دەنا ئەوان و منداڵەکانیشیان لە باوک و باپیریان خەراپتر دەژین./.