بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، قایمقامی واست ڕایگەیاندووە کە حکومەتی بەغدا ڕەزامەندیی لە سەر کردنەوەی خاڵی سنوری ئەلشەهابی لە ڕۆژهەڵاتی ئەم پارێزگایە لە گەڵ ئێران دەربڕیوە.
ئەو خاڵە سنورییە بە ناوی ئەلشەهابی ڕۆڵی بەرچاوی لە کەمکردنەوەی قەرەباڵغی خاڵی سنوری زەرباتیە دەبێت و لە ڕووی داراییشەوە سەرچاوەیەکی نوێی داهات بۆ پارێزگای واست و عێراق بە گشتی دەبێت.
ماجد عەتابی بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پارێزگای واست ڕایگەیاندووە کە ڕێگای سەرەکی نێوان خاڵی سنوری ئەلشەهابی و ناحیەی شێخ سەعید بە درێژایی 40 کیلۆمەتر ئامادە کراوە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە ئەو خاڵە سنورییە بۆ شارەکانی نەجەف و کەربەلا نزیکترە و دەبێتە سەرچاوەیەکی نوێی دارایی بۆ پارێزگاکە.
عەتابی هەروەها ڕایگەیاندووە کە ئەو خاڵە سنورییە بۆ هاتووچۆی ڕۆژانەی 2 هەزار کەس ئامادە کراوە و توانای ئەوەشی هەیە کە لە کاتی ڕێوڕەسمە ئائینییەکان خزمەتگوزاری پێشکەش بە دوو ملیۆن کەس بکات و لە ڕووی پێداویستییەوە هەموو ئامادەکارییەکی بۆ کراوە./.