بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد جەواد زەریف بە ئامادەبوونی مەولود چاوش ئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا لە گەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە کۆبووە.
وەزیری دەرەوەی ئێران سەبارەت بە پەیوەندییەکانی نێوان تاران و ئەنکەرە وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران و تورکیا لە قۆناغە دژوارەکاندا پەیوەندییەکی زۆر باشیان پێکەوە هەبووە و لەم هەلومەرجەشدا بە جیدی درێژە بەو پەیوەندییانە دەدەن.
زەریف وتی: ئەمڕۆ دەرفەتی زۆرمان بۆ هاوکاری کەوتووەتە بەردەم، لە ناوچەی قەفقاز، ئەفغانستان، سوریا، عێراق و لە ئەگەری سیاسەتێکی باشتر لە لایەن ئەمریکییەکانەوە، دەرفەتی زیاتربوونی هاوکارییەکانی ئێران و تورکیا زیاتریش دەبێت./.