بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەولود چاوش ئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا وتی کە هاوکارییەکانی ئەنکەرە و تاران دەبێتە هۆی ئەوەی کە ئاشتی، سەقامگیری و گەشەی ئابوری لە ناوچەکەدا جێگیر بێت.
ناوبراو وتی کە لە سەر داوای دۆستانمان لە ئەفغانستان دەمانەوێت میکانیزمی سێ قۆڵی نێوان تورکیا، ئێران و ئەفغانستان چالاک بکەین.
ئۆغلۆ وتی کە ئێران و تورکیا سەبارەت بە گەڕانەوەی سەقامگیری سیاسی و ئەمنی بۆ سوریا و عێراق هاوکاری دەکەن. لە جیهاندا کێشە و قەیرانی زۆر هەیە کە بەداخەوە بەشێکی زۆری کەوتووەتە ناوچەکەی ئێمە و دەبێت بە هاوکاری دووقۆڵی چارەسەریان بکەین.
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێرانیش لەو کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەدا وتی: بەداخەوە کە بە هۆی گەمارۆکانی ئەمریکا و قەیرانی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا، ئاستی هاوکارییەکان دابەزیوە بەڵام لە گەڵ تورکیا چۆنیەتی هاوکاری هاوبەشمان لە بوارە جیاجیاکاندا تاوتوێ کردووە./.