بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یازدەهەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی MEME PAS PEUR
لە وڵاتی فەڕەنسا میوانداریی بەرهەمی دوو سینەماکاری ئێرانی دەکات.
سوربز لە دەرهێنانی سەعید زەمانیان و نامەیێک بۆ دایکم لە دەرهێنانی ئامینا ماهر نوێنەرایەتی سینەمای ئێران لەم فێستیڤاڵەدا دەکەن.
یازدەهەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی MEME PAS PEUR 17 بۆ ٢٠ی فێبریڤێری ٢٠٢١ لە فەڕەنسا بەڕێوەدەچێت.
هەروەها کورتەفیلمی پاس لە دەرهێنانی ئەلیکا عەبدوڵڵاهی لە لایەن حەوتەمین خولی فێستڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی Dirigo لە وڵاتی بەریتانیا وەرگیرا.
ئەم فێستیڤاڵە ٢٨ بۆ ٢٩ی جانیڤێری بەڕێوەدەچێت.
کۆتایی/.