بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جن ساکی وتەبێژی کۆشکی سپی ڕایگەیاند کە هێشتا پەیوەندییەک لە نێوان سەرۆک کۆمارانی پێشوو و ئێستای ئەمریکا نەبووە و تا کاتی کۆبوونەوەش ناوەرۆکی نامەکەی ترەمپ بۆ بایدن بڵاو ناکرێتەوە.
ناوبراو وتی کە بایدن بڕیاری داوە ئەو نامەیە بە نهێنی بمێنێتەوە.
دوناڵد ترەمپ بە پێچەوانەی نەریتی سیاسی ئەمریکا بەشداریی لە ڕێوڕەسمی دەستبەکاربوونی جۆبایدن وەک سەرۆک کۆماری نوێی ئەو وڵاتە نەکرد./.