بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە هێزەکانی سوریای دیمۆکرات بە تەنیایی ناتوانن بە دەیان هەزار بەندکراوی داعش و خێزانەکانی ئەوان بپارێزن و پێویستیان بە هاوکاری هەیە.
ئەو بەرپرسە کە ناوەکەی ئاشکرا نەکراوە، ڕایگەیاندووە کە کوردانی سوریا پشکی زۆریان لە شەڕی دژ بە داعش هەبووە و وەک هاوبەشێکی بەهێزی ئەمریکا دەمێننەوە.
بەرپرسەکەی ئەمریکا لە پڕوپاگەندەیەکی ئاشکرادا ڕایگەیاندووە کە وڵاتەکەی داهاتوویەکی باشتری بۆ خەڵکی سوریا دەوێت. ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئەمریکییەکان لە گەڵ هێزەکانی سوریای دیمۆکرات سەرقاڵی تاڵانکردنی نەوت و سەرچاوە سرووشتییەکانی سوریان./.