بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پێشانگای نێودەوڵەتی بازرگانی سلێمانی بە ناونیشانی براند بازاڕ بە هاوکاری یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیای شارپ لاین و بە ئامادەبوونی پارێزگاری سلێمانی و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەران و چالاکوانانی ئابوری کرایەوە.
لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی ئەو پێشانگایە مەهدی شوشتەری سەرکۆنسووڵی کۆماری ئیسلامی ئێران بەشداری کرد.
لەو پێشانگایە نزیکەی 60 کۆمپانیای ناوخۆیی و دەرەکی بەشدارن و ژمارەیەک لە کۆمپانیا ئێرانییەکانیش کاڵا و بەرهەمەکانی خۆیان نمایش کردووە./.