بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سیما سادات لاری وتی: لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو بە پێی پشکنینەکان، 6 هەزار و 527 حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کراوە و 546 کەس لەوان لە نەخۆشخانەکان کەوتوونەتە ژێر چاودێری پزیشکییەوە.
ناوبراو وتی: کۆی گشتی توشبووانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە یەک ملیۆن و 398 هەزار و 841 کەس.
لاری وتی: لە ماوەی یەک ڕۆژی ڕابردوو 85 توشبووی کۆرۆنا گیانیان لە دەستداوە و کۆی گشتی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 57 هەزار و 736 کەس.
وتەبێژی وەزارەتی تەندرووستی ئێران هەروەها ڕایگەیاند کە تا ئێستا یەک ملیۆن و 189 هەزار و 975 کەس لە توشبووانی کۆرۆنا چارەسەریان وەرگرتووە و چاکبوونەتەوە./.