بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران وەڵامی وەزیری دەرەوەی ئەمریکای دایەوە کە مەرجی بۆ گەڕانەوەی واشنتن بۆ ڕێکەوتنی ناوەکی دانابوو.
ناوبراو داوای لە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کرد کە شکستی سیاسەت و گەمارۆکانی ئەو وڵاتە لە دژی ئێران لە لایەن ئیدارەی دوناڵد ترەمپەوە لەبیر نەکات.
ئەنتۆنی بلینکەن وەزیری نوێی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاندبوو کە ئەگەر ئێران بۆ ڕێکەوتنی ناوەکی بگەڕێتەوە و پابەندی بەڵێنەکانی بێت، ئەمریکاش لە لایەن تیمێک لە شارەزایانەوە تاوتوێی دۆخەکە دەکات و بڕیار دەدات./.