بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هایکۆ ماس وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا وتی کە سێ وڵاتی ئەڵمانیا، فەرەنسا و بەریتانیا سەبارەت بە ئێران لە گەڵ بەرپرسانی حکومەتی نوێی ئەمریکا دانوستان دەکەن.
ناوبراو وتی کە بایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا ویستی خۆیی بۆ گەڕانەوە بۆ ڕێکەوتنی ناوەکی ئێران پیشانداوە و وڵاتانی ئەورووپیش لە سەر ئەم بابەتە لە گەڵ واشنتن کۆدەبنەوە.
ڕێکەوتنی ناوەکی ئێران ساڵی 2015 لە نێوان ئەم وڵاتە و کۆمەڵەی وڵاتانی ناسراو بە 1+5 واژۆ کراوە. دوناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا ساڵی 2018 لەو ڕێکەوتنە کشایەوە./.