بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق هەواڵی کوژرانی والی داعشی لەم وڵاتە ڕاگەیاند.
ناوبراو لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توێتەر ڕایگەیاند: گەلی عێراق گەر بەڵێنێک بدات جێبەجێی دەکات، ئێمە هەڕەشەی وەڵامێکی توند و ڕۆخێنەرمان لە شانە نوستووەکان و باندەکانی داعش کردووە.
سەرۆک وەزیرانی عێراق وتی: ئەم وەڵامە لە لایەن تێکۆشەرانی ئێمەوە بە کوژرانی یاسر عیساوی سەرکردە لە گرووپی تیرۆریستی داعش لە هەڵمەتێکی هەواڵگریدا جێبەجێ کرا، کەسێک کە بە ناوی جێگری خەلیفە و والی عێراق لە گرووپی تیرۆریستی داعش ناو دەبرا./.