بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نوری مالیکی ڕایگەیاند کە عێراق هێز و توانای خۆیی لە شکستی تیرۆریزمی پاڵپشتیکراوی ناوخۆیی، ناوچەیی و نێودەوڵەتی، بۆ هەموو جیهان سەلماندووە.
ناوبراو وتی: حەشدی شەعبی دەمێنێتەوە و بە هەموو هێزێکەوە درێژە بە پاراستنی خاکی عێراق لە بەرامبەر تیرۆریستانی داعش دەدات.
سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا وتی: ئەگەر هیچ هێزێکی جیهان توانای ڕوبەڕوبونەوەی ئەم بکوژانەی نەبووە، عێراق ئەوەی سەلماندووە کە دەتوانێت بە ڕۆڵەکانی خۆی تیرۆر و تیرۆریستان شکست بدات، تەنانەت ئەگەر زلهێزەکانی جیهان پاڵپشتی لەوان بکەن./.