بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی حکومەتەکەی دوناڵد ترەمپ داوای لە ئیدارەی نوێی ئەمریکا بە سەرۆکایەتی جۆبایدن کردووە کە لە پێناو بەردەوامی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی و وڵاتانی عەرەبی، گوشارەکان لە دژی ئێران بەردەوام بێت.
ناوبراو لە چاوپێکەوتنی کەناڵی فۆکس نیوز بەرگریی لە سیاسەتی دەرەوەی ئیدارەی ترەمپ لە دژی ئێران کرد و ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی چەند وڵاتێکی عەرەبی و ڕژێمی زایۆنیستیی وەک دەسکەوتێکی ئەو سیاسەتە ناو برد.
پۆمپیۆ وتی کە ئەگەر بایدن دەیەوێت درێژە بەم سیاسەتەی ئەمریکا بدات، دەبێت گوشارەکان لە دژی ئێران بەردەوام بێت.
ناوبراو لە پڕوپاگەندەیەکی ئاشکرادا ڕایگەیاندووە کە بەردەوامی گوشارەکانی سەر ئێران بۆ پاراستنی خەڵکی ئەمریکا و ئاسایش و سەقامگیری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە./.