بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەسەن شاکر کەعبی سەرۆکی فراکسیۆنی بەدر سەر بە هاوپەیمانی فەتح وتی کە عێراق پێویستی بە هێزی بێگانە نییە.
ناوبراو وتی کە عێراق لە ئێستادا پێویستی بە هاوکاری لۆجستی و هەواڵگری بۆ لەناوبردنی پاشماوەی تیرۆریستانی داعش هەیە.
کەعبی وتی کە هاتنەسەرکاری بایدن لە ئەمریکا بە واتای کۆتایی هاتنی سیاسەتەکانی ئەمریکا لە عێراق و پاڵپشتی لە ڕژێمی زایۆنیستی نییە.
سەرۆکی فراکسیۆنی بەدر وتی کە ئەمریکا هەوڵی مانەوەی هێزەکانی لە عێراق دەدات و کێشە وگرفتەکانی عێراق و جموجوڵەکانی تیرۆریستانی داعش بە هۆی بوونی ئەو هێزانەوەیە و ئێمە لەوە دڵنیاین کە داعش دەستکردی ئەمریکایە و لە سەر دەستی بەرپرسانی ئەو وڵاتە هەڵدەسوڕێت.
لە لایەکی دیکەوە موختار موسەوی ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە هاوپەیمانی فەتح وتی کە موڵەتی پەکخستنی بڕیارەکەی پەرلەمان بۆ دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا بە حکومەتی بەغدا نادەین.
ناوبراو وتی کە عێراق پێویستی بە هێزەکانی بێگانە نییە و دەزگای دیپلۆماسی عێراق دەبێت لەم پێناوەدا و بە وتووێژ لە گەڵ ئیدارەی نوێی ئەمریکا، خشتەی کشانەوەی هێزەکانی ئەو وڵاتە تەواو بکات./.