بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، تەحسین خەفاجی وتەبێژی فەرماندەیی پرۆسە هاوبەشەکانی عێراق ڕایگەیاند کە دابینکردنی ئاسایشی سنورەکانی ئەم وڵاتە و سوریا دەستیپێکردووە.
ناوبراو وتی کە 450 کیلۆمەتر لە سنوری هاوبەشی عێراق و سوریا بە کەرەستەی بەرگری و چاودێری، ئاسایشی دابین کراوە.
خەفاجی وتی: فەرماندەیی پرۆسە هاوبەشەکان بە هاوکاری وەزارەتی بەرگری و ڕێکخراوی حەشدی شەعبی ئاسایشی 650 کیلۆمەتری دیکە لە سنورە هاوبەشەکان لە گەڵ سوریا دابین دەکات تا بەمەش ڕێگری لە هاتنی تیرۆریستان لەو وڵاتەوە بۆ عێراق بکرێت.
ڕاشیگەیاند کە هەوڵێکی تیرۆریستان بۆ دزەکردن بۆ خاکی عێراق لە ڕێگای باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریاوە شکستی هێناوە./.