بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەنتۆنی بلینکەن وەزیری نوێی دەرەوەی ئەمریکا ئەمڕۆ پێنج شەممە لە یەکەم کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی خۆی، ڕووی لە کامێرای میدیاکان کرد.
ناوبراو سەبارەت بە ڕێکەوتنی ناوەکی ئێران وتی: جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە ڕاشکاوانە هەڵوێستی خۆیی ڕاگەیاندووە، ئەگەر ئێران بۆ بەڵێنەکانی لە چوارچێوەی ڕێکەوتنی ناوەکی بگەڕێتەوە، ئەمریکاش هەمان بڕیار دەدات.
بلینەکن وتی: دەبێت سەرەتا ئەوەمان بۆ ڕوون ببێتەوە کە ئێران بۆ بەڵێنەکانی دەگەڕێتەوە.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وتی: ئەگەر ئێران بڕیار بدات کە بۆ بەڵێنەکانی لە ڕێکەوتنی ناوەکی بگەڕێتەوە، ئێمەش گرووپێکی بەهێز لە پسپۆڕان و شارەزایان پێک دێنین تا ڕەهەندە جیاجیاکانی ئەم بابەتە تاوتوێ بکەین./.