بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لیوا ئەبولفەزل شکارچی هەڕەشەکانی ئەم دواییەی سەرۆک ئەرکانی سوپای ڕژێمی زایۆنیستیی بە شەڕێکی دەروونی ناو برد و وتی کە ئەوان هێشتا لە هێز و کاریگەری هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران تێنەگەیشتوون.
ناوبراو وتی: هەڕەشەکانی سەرۆک ئەرکانی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی شەڕێکی دەروونییە و ئەگەریش ڕاست بێت خەون و خەیاڵە.
شکارچی وتی: وەک چۆن کە ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران پێشتر ڕایانگەیاندووە ئەگەر بچووکترین هەڵەیەک لە ڕژێمی زایۆنیستی ڕوو بدات، ئەو بنکە مووشەکییانە بۆردومان دەکرێت کە دەڵێن بۆ هێرشی سەر ئێران بەکار دێن و هەم لە بچووکترین کاتیشدا حەیفا و تەل ئەبیب بە تەواوی بۆردومان دەکرێن.
وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی ئێران وتی: ئەوان ئاگایان لە هێز و توانای سەربازی ئێران نییە، ئەو توانایە کە پێشتر ئاشکرا نەکراوە و بەشێکی لە نمایشە سەربازییەکانی ئەم دواییە خرانەڕوو، لە ئەگەری هەر هەڵەیەکی ڕژێمی زایۆنیستی، کاتی لەناوچوونی ئەو ڕژێمە زووتر دەگات.
وتیشی کە ڕژێمی زایۆنیستی نابێت بە شتێک بەدەر لە لەناوچوون بیر بکاتەوە و نابێت بڵێت بۆ داهاتوو چ پلانێکمان هەیە.
لیوا شکارچی وتی: لەناوچوون و هەڵوەشانەوەی ڕژێمی زایۆنیستی لە ڕیزی چالاکییەکاندایە و بە دڵنیاییەوە دەبێت کە ئەم شێرپەنجەیە لە ناوچەکە لەناو ببرێت کە لە ڕاستیدا زیانی زۆری بۆ گەلانی موسڵمان هەبووە./.