بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شارەزایانی بواری تەندرووستی ئامۆژگاری ئەوەیان کردووە کە مۆز لە گەڵ شوتی و پەتاتە بەکار نەهێندرێت.
لە گەڵ شوتی بۆ ئەوەیە کە دەبێتە هۆی زیاترکردنی ئایۆنی پۆتاسیۆم لە خوێندا و ئەمەش هۆکارە بۆ لاوازبوونی ماسولکەی دڵ، سستی گورچیلەکان و ئازاری ئەژنۆکان، هەروەها دەبێتە هۆی ناهاوسەنگی لێدانی دڵ و تەنانەت مردنیش.
لە گەڵ پەتاتەش بۆ ئەوەیە کە قورسە بۆ هەرسکردن و بۆ ماوەیەکی زۆر خۆراکەکە لە ناو گەدە دەمێنێتەوە و ئەمەش هۆکارە بۆ دروستبوونی ئازاری گەدە و غازات و ژەهراوی بوون./.