بەنەفشە ئیمامی نیا لە وتووێژی لە گەڵ پەیامنێری جام کوردی، ڕایگەیاند: لەم پێشانگایەدا 60 کۆمپانیای وەبەرهێنەر لە پارێزگاکانی ئەردەبێڵ، ئەسفەهان، زەنجان، ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات، ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، تاران، قۆم و هەروەها شاری کاشان بەرهەم و کاڵاکانی خۆیان لە بواری کەرەستەی نێوماڵ دەخەنەڕوو.
ناوبراو وتی کە لەم پێشانگایەدا لە سەدا 80 ی کاڵاکان ئێرانییە و بە پێی درووشمی گەشەی وەبەرهێنان هەوڵی ئەوەمان داوە بە پاڵپشتی لە وەبەرهێنەران و دابینکردنی کەشی پێویست بۆ فرۆشتنی کاڵا و بەرهەمەکانیان، خەڵک لە کاڵای بەرهەم هێنراو بە نرخێکی گونجاو و داشکانی تایبەت بە پێشانگاکە کەڵک وەربگرن.
بەڕێوەبەری کاروباری پێشانگای نێودەوڵەتی کرماشان بە ئاماژە بەوەی کە لەم پێشانگایەدا کاڵاکان ڕاستەوخۆ بۆ دیتنی خەڵک دەخرێتەڕوو، وتی: ئەم پێشانگایە دەرفەتێکی دابین کردووە کە خەڵک کاڵای پێویستی خۆیان بە نرخێکی گونجاو دابین بکەن.
ئیمامی نیا وتی: پێشانگاکە لە کاتژمێر 3 تا 8 و 30 خولەکی شەو بەردەوام دەبێت./.