بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەعد سەعدی وتی کە لایەنەکانی سەر بە ڕێکخراوی حەشدی شەعبی لە داواکارییەکەی خۆیان بۆ دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق پاشگەز نابنەوە.
ناوبراو وتی: ئەمریکا تاوانێکی زۆری لە عێراق کردووە، بە تایبەت لە هێرشی سەر یەکە سەربازییەکانی حەشدی شەعبی و تیرۆری شەهیدان قاسم سولێمانی و ئەبومەهدی موهەندیس و پێشێلکردنی سەروەری و دەسەڵاتی عێراق.
ئەندامەکەی عەسائیب جەختیکردەوە کە هیچ جیاوازییەک لە نێوان سیاسەتی دەرەوەی دیمۆکراتەکان و کۆماریخوازەکان نییە و ئەوان لە ناوچەکە بە هەر شێوازێک هەوڵی پاراستنی ئاسایشی ڕژێمی زایۆنیستی دەدەن./.