بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە ڕێگای تەلەفوونەوە لە گەڵ ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا وتووێژی کرد.
لە ڕاگەێندراوێکی کۆشکی سپیدا هاتووە کە بایدن ڕەخنەی لە دەستبەسەرکردنی ئالێکسی ناڤاڵی سەرکردەی ئۆپۆزسیۆنی ڕووسیا گرتووە و گلەشی لەوە کردووە کە مۆسکۆ لە بەرامبەر کوشتنی سەربازەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان پاداشتی هێزەکانی تاڵیبانی کردووە.
لە لایەکی دیکەوە کۆشکی سەرۆکایەتی ڕووسیا ڕایگەیاندووە کە پوتین داوای ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان مۆسکۆ و واشنتنی کردووە، لە پێناو بەرژەوەندییەکانی هەر دوو وڵات./.