بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کەریم عەلیوی ئەندامی لێژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە سیاسەتەکانی جۆبایدن لە بەرامبەر ئەم وڵاتە هۆشدارییدا و وتی: گرووپی تیرۆریستی داعش بە دەستپێکردنی خولی سەرۆکایەتی بایدن وەک نوێنەری دیمۆکراتەکان چالاک بووەتەوە.
ناوبراو وتی: ئەمریکا هەوڵی مانەوەی هێزەکانی لە عێراق دەدات تا ئەم وڵاتە لە ناو ببات.
عەلیوی وتی: گرووپی تیرۆریستی داعش لە سەردەمی باراک ئۆباما پێکهاتووە و ئێستاش بە گەڕانەوەی دیمۆکراتەکان بۆ کۆشکی سپی جارێکی دیکە چالاکییەکانی لە عێراق دەستپێکردووەتەوە و سیاسەتی واشنتن تێکدانی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە بە تایبەت عێراقە.
ئەندامەکەی لێژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق وتی: ئەمریکا لە ڕووی داراییەوە پاڵپشتی لە گرووپی تیرۆریستی داعش دەکات و تەنانەت لە ناوچە جیاجیاکانی عێراق سەرکردەکانی ئەو گرووپە تیرۆریستییە دەپارێزێت./.