بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، زانکۆی جۆنز هاپکنز شەوی سێ شەممە لە نوێترین ئاماری خۆی ڕایگەیاند کە ژمارەی توشبووان بە کۆرۆنا لە سەر ئاستی جیهان گەیشتووەتە زیاتر لە 100 ملیۆن کەس.
هەروەها بە پێی ئامارەکانی ئەو زانکۆیە، ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە سەر ئاستی جیهان گەیشتووەتە نزیکەی 2 ملیۆن و 150 هەزار کەس.
لە ئێستادا ئەمریکا بە زیاتر لە 25 ملیۆن و 362 هەزار توشبوو و زیاتر لە 423 هەزار قوربانی کۆرۆنا لە پلەی یەکەمی جیهاندایە.
سەرەڕای بەرهەمهێنانی ڤاکسێنی فایزەر، تا ئێستا 60 کەس لە ئەمریکا بە هۆی بەکارهێنانی ئەو ڤاکسێنە گیانیان لە دەست داوە و سەدان کەسیش کەوتوونەتە بەر کاریگەرییەکانی./.