بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سرگێی لاوڕۆڤ لە کۆبوونەوەی لە گەڵ محەممەد جەواد زەریف وتی کە لە ئێستادا ڕزگارکردنی ڕێکەوتنی ناوەکی ئێران یەک لەو پرسانەیە کە دەبێت بە پەلە جێبەجێ بکرێت.
ناوبراو وتی: مۆسکۆ خوازیاری ئەوەیە کە ئێران و لایەنەکانی دیکە بۆ بەڵێنەکانی خۆیان لە چوارچێوەی ئەو ڕێکەوتنە بگەڕێنەوە.
لاوڕۆڤ هەروەها وتی: ئێران و ڕووسیا داوای وتووێژی نێوان وڵاتانی کەنداوی فارس و چارەسەرکردنی قەیرانی ئەفغانستان دەکەن.
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێرانیش کاتی گەیشتنی بە مۆسکۆ بە پەیامنێرانی ڕاگەیاند کە چەند پێشنیاری وەک هاوکاری شەش قۆڵی لە ناوچەکە، ڕێکەوتنی ناوەکی، دۆخی ئەفغانستان، سوریا و یەمەن لە گەڵ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا دەخاتە بەر باس و وتووێژ./.