بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق و محەممەد بن سەلمان جێنشینی سعوودیە پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەر دوو لایان تاوتوێ کرد.
هەر دوو لا لەو پەیوەندییە تەلەفوونییەدا ئاسۆی هاوکارییەکانی نێوان هەر دوو وڵاتیان لە پێناو بەرژەوەندییەکانی بەغدا و ڕیاز و لە چوارچێوەی ئەنجومەنی هەماهەنگی هاوبەش تاوتوێ کرد.
پەیوەندییەکانی عێراق و سعوودیە لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوو بە تایبەت لە پاش کردنەوەی خاڵی سنوری عەرعەر و پاش تێپەڕبوونی 30 ساڵ، پێشکەوتنی بەرچاوی بە خۆوە بینیوە.
خاڵی سنوری عەرعەر لە ساڵی 1990 و لە پاش هێرشەکەی عێراق بۆ کوێت داخرا بەڵام ساڵی 2013 بە فەرمی کرایەوە، ئەم خاڵە سنورییە لە پاش کۆنتڕۆڵکردنی چەند ناوچەیەکی باکور و ڕۆژئاوای عێراق لە لایەن داعشەوە، دیسانەوە داخرا و جارێکی دیکە لە مانگی تشرینی دووەمی 2020 کرایەوە./.