بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرۆکی ڕێکخراوی گومرۆکی ئێران بە ئاماژە بە بەرزبوونەوەی ڕێژەی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکان لە هەلومەرجی گەمارۆ زاڵمانەکانی ئەمریکا، وتی: ڕێژەی بازرگانی ئێران لە گەڵ وڵاتانی دیکە لە دە مانگی ساڵی 1399 ی کۆچی هەتاوی 122 ملیۆن و 800 هەزار تەن بە بڕی 58 ملیار و 700 ملیۆن دۆلار بووە کە لەم ڕێژەیە 94 ملیۆن و 541 هەزار تەن بە بڕی 28 ملیار و 63 ملیۆن دۆلار پشکی هەناردە و 28 ملیۆن و 249 هەزار تەن بە بڕی 30 ملیار و 639 ملیۆن دۆلار پشکی هاوردە بووە.
مەهدی میرئەشرەفی وتی: هەناردەی کاڵای نانەوتی لەم ماوەیەدا لە ڕووی کێشەوە لە سەدا 17.7 و لە ڕووی بایەخەوە لە سەدا 20 بەراورد بە ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو دابەزینی تۆمار کردووە بەڵام بەراورد بە مانگی ڕابردووی ئەمساڵ بەرز بووەتەوە و پێشبینی دەکرێت کە لەم مانگە و مانگی داهاتووی ئەمساڵیش لە بەرزبوونەوەی خۆی بەردەوام بێت.
ناوبراو وتی: لە ڕووی هاوردەشەوە لە ڕووی کێشەوە لە سەدا 2 و لە ڕووی بایەخەوە لە سەدا 15.5 دابەزین تۆمار کراوە.
میرئەشرەفی وتی: وڵاتانی ئامانج لە هەناردەکاریی ئێران لە دە مانگی ئەمساڵی کۆچی هەتاوی بریتین لە: چین بە 22 ملیۆن و 800 هەزار تەن بە بڕی 7 ملیار و 200 ملیۆن دۆلار، عێراق بە 22 ملیۆن و 300 هەزار تەن بە بڕی 6 ملیار و 300 ملیۆن دۆلار، ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی بە 12 ملیۆن و 800 هەزار تەن بە بڕی 3 ملیار و 700 ملیۆن دۆلار، تورکیا بە 5 ملیۆن و 700 هەزار تەن بە بڕی 2 ملیار دۆلار و ئەفغانستان بە 5 ملیۆن و 800 هەزار تەن بە بڕی یەک ملیار و 900 ملیۆن دۆلار.
سەرۆکی ڕێکخراوی گومرۆکی ئێران وتی: ئەم پێنج وڵاتە بە گشتی 69 ملیۆن و 500 هەزار تەن کاڵایان بە بڕی 21 ملیار و 300 ملیۆن دۆلار لە ئێران هاوردە کردووە کە لە ڕووی کێشەوە 73.5 و لە ڕووی بایەخەوە لە سەدا 76 ی هەناردە لە خۆ دەگرێت.
مەهدی میرئەشرەفی وتی: ئەو وڵاتانەش کە زیاترین هاوردەیان لێکراوە، بریتین لە: چین بە 2 ملیۆن و 900 هەزار تەن بە بڕی 7 ملیار و 900 ملیۆن دۆلار، ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی بە 4 ملیۆن و 100 هەزار تەن بە بڕی 7 ملیار و 400 ملیۆن دۆلار، تورکیا بە 4 ملیۆن تەن بە بڕی 3 ملیار و 400 ملیۆن دۆلار، هیندستان بە یەک ملیۆن و 900 هەزار تەن بە بڕی یەک ملیار و 800 ملیۆن دۆلار، ئەڵمانیا بە 966 هەزار تەن بە بڕی یەک ملیار و 400 ملیۆن دۆلار کە لەم پێنج وڵاتەش بە گشتی 13 ملیۆن و 900 هەزار تەن کاڵا بە بڕی 21 ملیار و 900 ملیۆن دۆلار هاوردەی ئێران کراوە کە لە ڕووی کێشەوە لە سەدا 49 و لە ڕووی بایەخەوە لە سەدا 71.6 ی هاوردەی ئێران بە گشتی لە خۆ دەگرێت.
سەرۆکی ڕێکخراوی گومرۆکی ئێران وتی: لە دە مانگی ساڵی 1399 ی کۆچی هەتاوی 5 ملیۆن و 800 هەزار تەن کاڵا لە خاکی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ترانزێت کراوە کە بەراورد بە ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو لە سەدا 9.5 دابەزینی تۆمار کردووە./.